حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا ڕایگەیاند لە پێکدادانێکیاندا لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک پاوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و سێ پاسداریش کوژراون.
لە بەیاننامەیەکتدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەتووە، تیایدا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تشرینی یەکەم، لە سەیرانگایەکی نزیک پاوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و سوپای پاسداراندا هاتوەتە ئاراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "وێڕای ئەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین جۆر چەکی قورس شوێنی مانەوەی پێشمەرگەکانی کردبووە ئامانج، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر ئەو هەموو هێزە و چەک و کەرەستانە، شەرێکی قارەمانانە و بێ وێنەیان ئەنجام دا".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، " شەڕەکە تا کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەرۆ درێژەی کێشا و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزی دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوتووە،و سێ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون ، لەبەرامبەردا دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان شەهید بوون".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "هاوکات هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری پاوە بە ناوی فەرشاد چەچان، کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژرا".