بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تشرینی یەکەم. لەگوندی حەسار-ی سەربە ناحییەی مەیدان لەکاتی کارکردن لە ناعورێکی ئاودا ناعوەرەکە هەرەسی هێناو سێ هاوڵاتی بوون بەژێر خاکەوە و دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ تەرمەکانیان دەرهێنرانەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەتووە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ هاوڵاتیە دەرهێنرا کە بوون بەژێر هەرەسی نوعورەکەوە.
ئەوەش هاتووە، دوای دەرهێنانیان تەرمەکان بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراون".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو سێ هاوڵاتیە ناویان(عدنان عبدلرحمان ڕەشید )لەدایکبووی 1971 (علی محمود حسین) لەدایکبووی 1972 ( خالد محمود حسین )لەدایکبووی 1976 هەرسێکیان دانیشتووی قەزای کەلارن و دوانیان بران.
جێی ئاماژەیە ناعورە لە خاک دروستدەکرێت و بۆ گلدانەوەی ئاو بەکاردەهێنرێت بەمەبەستی بەکارههێنانی بۆ کشتوکاڵ و ئاوداری.