روداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان روویدا چوارکەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار - خانه‌قین، چوار کەس برینداربوون.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە كردوه‌، شەوی رابردوو لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین و نزیک ساڵه‌ح ئاغا، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری( ئۆپڵ و پیکاب دەبڵ) چوار کەس برینداربوون.

ئەوەش هاتووە،" ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابه‌كه‌ تەنها شۆفێرەکەی تێدابوەو بە ئاراستەی کەلار رۆشتوه‌، هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆرى ئۆپڵه‌کەش شۆفێرێك و دوو سەرنشینی تێدابوە بەئاراستەی خانەقین ڕۆشتوە پێش گەیشتنیان بەساڵه‌خ ئاغا پێکیانداداوە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،" به‌هۆی ئەو ڕووداوەوە شۆفێران و سه‌رنشینانى ناو هه‌ردوو ئۆۆمبێله‌كه‌ برینداربوون، دوان لەبریندارەکان کە لەناو ئۆپڵه‌كه‌دابوون به‌هۆى سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران، لێکۆڵینەوەش لەڕووداوه‌كه‌ دەستی پێکردوە".



AM:12:26:13/10/2018