دەستەی کەشوهەوا و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ چوار رۆژی داهاتوو، ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، رۆژی شەممە 13/10/2018 ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت، لە هەندێ ناوچەش هەورەبروسکە روودەدات.
رۆژی یەکشەممە 14/10/2018 ئاسمان هەوریی تەواو دەبێت و نمەباران و هەورەبروسکەش پێشبینی کراوە و رۆژی دووشەممەش ئاسمان هەوریی دەبێت و بارانیش دەبارێت
هەروەک دەستەکە پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە 16/10/2018 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوریی تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش نمەباران دەبارێت و ئەگەری روودانی هەورەبروسکەش هەیە.
رۆژی چوارشەممە 17/10/2018 ئاسمان هەوریی تەواو دەبێت و ئەگەری باران بارین و هەورەبروسکەش هەیە.