کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەسەر بوومەلەرزەکەی هەرێم راگەیاندنێکی بلآوکردەوە
بۆ جاری دووەم بوومەلەرزە لەناوچەی سۆران دەدات و ئێوارەی ئەمشەو ١٤ ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی رەواندوزی هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندنێکی لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیە بلآوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کاتژمێر ٦:٠٨ ئەم ئێوارەیە بە گووڕی ٣،٩ رێختەر بووەو لە دوری ٢٥ کم لەسەنتەری شاری رەواندوزەوە روویداوە.
بوومەلەزەکە بەقولآیی ١٠ کم لەرووی زەویەوە روویداوە، خەڵکی ناوچەکە بەتەواوی هەستیان پێکردووە.
شەوی رابردووش بوومەلەرزەیەکیی تر ناوچەی سۆرانی هەژاند و هەردوو بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە.
PM:07:35:14/10/2018