تەرمی چوار كۆچبەری كورد گەڕێندرانەوە هەرێم

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی چوار كۆچبەری خنكاو لە دەریای ئیجە، لە ڕیِگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان و تا ئێستاش تەرمی 11 كۆچبەری تری كورد نادیارن.

شەوی 8/10/2018، 16 پەنابەر، كە خەڵكی هەردوو شاری دهۆك و زاخۆ بوون، لە دەریای ئیجە كەوتنە ناو ئاوەوە و خنكان.

ئەو پەنابەرانە هەوڵیان دا بەڕێی قاچاغەوە خۆیان بگەیەننە یۆنان و لەوێوەش بچنە رۆژئاوای ئەوروپا.

 




AM:10:35:17/10/2018