بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند لەمشەوەوە 21ی تشرینی یەکەمی 2018 پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارهبای ههرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەانیدا راگەیاند، ئەمشەو یەکشەممە پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
وتیشی، پرۆسەی زیادكردنی غاز بۆ بەرهەمێهێنانی كارەبا بە سەركەوتوویی لە هەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ تەواو بووەو، بڕی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بە هۆی ئەو پرۆژەیەوە زیادیکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارهبای ههرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕەی کە زیادی کردووە راستەخۆ نادرێتە هاوڵاتیان، بەڵکو چەند رێکارێکی تەکنیکی ماوە رەنگە هەفتەیەک یان زیاتر بخایەنێت تا کارەباکە دێتە ناو تۆڕەکەوە.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی رێكەوتی 19ی تشرینی یەکەم كۆمپانیای دانەغاز بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی ٤٨ تاكو ٧٢كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.