به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شه‌ش پاڵاوگه دەدرێنە دادگا بەوهۆی ئەوەی كه به‌شێوه‌ى نایاسایى كاریان كردوه.
ئەمڕۆ 22ی تشرینی یەکەمی 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "به‌مەبەستی پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی هاووڵاتیان (6) پاڵاوگه رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه".
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خسووەتەڕوو، "مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی تانجه‌ڕۆ سه‌ر به به‌شی سلێمانی، له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگه، توانییان (6) پاڵاوگه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاریان كردوه، ڕووبه‌ڕووی دادگا بكه‌نه‌وه و دواتر سه‌رجه‌میان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه".