بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڕی رسومات و سزاكانی تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دیاری دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 22/10/2018، پەیجی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك) بڕەكانی بڵاو كردووەتەوە، كە بریتین لە؛
رسومات:
- تازەكردنەوەی مۆڵەت، 40 هەزار دینار.
سزاكان:
- تێكچوونی مۆڵەت (دڕان یان شووران..)، 10 هەزار دینار.
- بەسەرچوونی مۆڵەت، 15 هەزار دینار.
- ونبوونی مۆڵەت؛
یەكەمجار، 40 هەزار دینار.
دووەمجار، 80 هەزار دینار.
سێیەمجار، 150. هەزار دینار.
هەروەك بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، پێویستە شۆفێر بەر لە دوو مانگ لە بەسەرچوونی ماوەی مۆڵەتەكەی، سەردانی هاتوچۆ بكات و دەست بە مامەڵە فەرمییەكان بكات، ئەگەرنا سزای بەسەرچوونی مۆڵەت دەیگرێتەوە.