سەرۆك ئەركانی هێزی ئاسمانی عێراق گیانی لەدەستدا

وەزارەتی بەرگری حێراق رایگەیاند، سەرۆك ئەركانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە نەخۆشخانەیەکی لوبنان بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.. 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق،ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٢ی تشرەینی یەکەم، محەمەد مونشید یارەڵا سەرۆك ئەرکانی هێزی ئاسمانی عێراق، كە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی لە نەخۆشخانەیەكی لوبان بووە، گیانی لەدەست دا.

هاوكات فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراقیش بڵاویكردەوە، كە یارەڵا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكیی سەردانی نەخۆشخانەیەكی لوبنانی كردووە لەوێ گیانی لەدەست داوە.

هەروەها فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراق، محەمەد یارەڵای بە كەسێكی پابەند و لێوەشاوە و دڵسۆز وەسف كردووە.




AM:09:43:23/10/2018