ئەمڕۆ كابینەی نوێی حكومەتی عێراق رادەگەیەنرێت و ناوی چەند وەزیرێک ئاشكرا دەکرێن

عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردوە و بڕیارە ئەمڕۆ حكومەتی نوێ رابگەیەنرێت، هەروەها راگەیەندنەکانی عێراقیش ناوی چەند وەزیرێک ئاشکرا دەکەن.

ماڵپەڕی تەسریبات  لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناوی چەند وەزیرێكی كابینەكەی ئاشكرا كردووە، کە بریتین لە:

 فەیاز حەسەن - وەزیری نەوت
 قوسەی سوهەیل - وەزیری خوێندنی باڵا
 هیشام دراجی - وەزیر بەرگری
 فالح فەیاز – وەزیری بەرگری
 لەیس كوبە – وەزیری دەرەوە
 حسێن سەعید – وەزیری گەنجان و وەرزش
 ماجد ساعدی – وەزیری نەوت
 تاریق خەیكانی – ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران

پێشتریش ماڵپەڕی "غەد پرێس" بەپشتبەستن بەزانیارییەكانی لەناو پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی راسپَردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئەزموون و كارەكانیان لەپێش پڕۆسەی دەنگدان لەسەر كابینەی نوێیەكە.

ئەوەشی ئاشكراكردوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوەو عەبدولمەهدی و كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێیەكەی بەشداری بكەن و دواتر دەنگ لەسەر حكومەتی داهاتوو بدرێت، ئەگەر سبەینێ كۆبوونەوەكەش بەڕێوەنەچوو، ئەوە بەدڵنیاییەوە دوو سبەی ئەنجام دەدرێت.

مەڵپەڕەکە ئاماژە بەوەشداوە، لەئێستادا تەنها دەنگی ناڕازی سوننەكان هەیە بەرامبەر كاندیدكردنی چەند كەسێك بۆ پۆستی وەزارەت لە حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی عەبدولمەهدی.



AM:09:57:23/10/2018