پۆلیسی سلێمانی دەستگرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

 پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان  ده‌ستیگركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه‌ حه‌وت فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویکردووەتەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە، كە لەلایەن دادگاوە حەوت فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەردوو تۆمەتبار (د ، م ، ع) و (أ ، خ ، ق) هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە وەرگرتنی بڕەپارەیەك كە گوایە دەیانبەنە دەرەوەی وڵات بەڵام پارەكانیان بردووەو هەڵاتوون .

پۆلیسی سلیمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای بەدواچوونی هێزەكانی پۆلیس توانراوه‌ ئەمڕۆ بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .



PM:07:52:24/10/2018