ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵنەکراوە.

لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ  پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم ئاگر لە بازاڕی  لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش تا ئێستا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

هاوکات خاوەن دووکان و فرۆشگەکان کە ژئمارەیەن نزتکەی ٤٠٠ دوکان دەبن کەلوپەل و کاڵاکانی نێو دووکانەکانیان دەردەکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی نەسووتێن، بەڵام زۆرینەیان سووتاون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئەو ئاگرە، چەند حاڵەتێکی لەهۆشچوون هەیە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە رویداوەو تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، دوای کۆنترۆڵکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئاشکرادەکرێت.

بازاڕی لەنگە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر و یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین بازاڕەکانی  شاری هەولێر و دوکانەکانی تایبەتن بە کەلوپەلی پلاستیکی و جلوبەرگ و هەندێک پێداویستی دیکە بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر ئاسان نییە.



AM:09:21:25/10/2018