وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان کۆتایی بە دابەشكردنی موچە دێت و وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئابیش ئاشكرا دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەكرێت و بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دێت.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لە ئێستا
وەزارەتی دارایی و ئابوری کار بۆ ئامادەکردنی لیستی نوێی مووچەی مانگی هەشتی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێم دەکات و لە ٤ی تشرینی دووەمەوە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچە.
هەر بەپێی زانیاریەکانی سپی کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە وەریگرتووە، سەرەتا لەو پارەیەی نەوت کە لەوەزارەتی سامانە سروشتەییەکانی حکومەتی هەرێم دەگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دەدرێت، دواتر لەگەڵ گەیشتنی ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکومەتی بەغدا ئەو دوای مووچەی وەزارەتەکانی تر دەدرێن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە سەرەتا لە رۆژی ٤ تشرینی دووەمەوە مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگەو دواتر پەروەردە دەدرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو ٣٠ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.