وەزیری پەروەردە رونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی مامۆستایان دەدات

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەوبەدوا موچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە شاری ھەڵەبجەلە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، 
بەو قوتابخانەیەوە، تا ئێستا ئەو کۆمپانیایە نۆ بینای قوتابخانەی دروست کردووە و پێشکەشی پەروەردەی کردووە.

وتیشی، ئێستا باری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باش بووە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر مووچەی مامۆستایان دەبێ و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت. 

پشتیوان سادق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پشووی رۆژانی شەممەی قوتابخانەکان، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رۆژە پێشتر لەسەر داوای یەکێتیی مامۆستایان و بۆ ماوەی ساڵێک کرایە پشوو، چونکە مووچە بە باشی دابەش نەدەکرا، بەڵام ئێستا مووچە بە باشی دابەش دەکرێت.

وەزیری پەروەردە داواشی لە خێرخوازان کرد، کە بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان، ھاوکاریی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان بکەن و رایگەیاند، ھەرچەندە حکوومەت بەردەوامە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان، بەڵام پەروەردە پێویستیی زیاتری بە قوتابخانە ھەیە.



AM:11:10:25/10/2018