لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان دەرمانخانەی فارمەسیای داخست.
فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لیژنەی هاوبەشی تەندروستی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە سیستمی تەندروستی و هه‌بونی ساكاڵا به‌فرۆشتنی ده‌رزی ماوه به‌سه‌رچوو دەرمانخانەی (فارمه‌سیا) لە شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی دادەخرێت.
وتیشی، ئەو دەرمانخانەیە هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ی به هاوڵاتیانی فرۆشتوه لە شوێنەكەیدا هەیە كه پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا و خاوەنەكەی بەنیازبووە دەرزییه بەسەرچووەكان بەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساخبكاتەوە بەبێ رەچاوكردنی زیانی دەرزییه‌كه بۆسەر تەندروستی نەخۆشەكان.
ئەو نوێنەرەی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد، لەكاتی كڕینی دەرمان سەرنجبدەن لە بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونەكەی و لەكاتی هەبوونی دەرمانی بەسەرچوودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە.