وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی پێكهێنانی حكومه‌تێكن خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكات و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكات، به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته به‌بێ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی یه‌كێتی و وتەبێژی فەرمی ئەو حزبە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوی ئۆلف پاڵمای سویدی، کە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ شەممە 27ی تشرینی یەکەم سەردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان کردووە له سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو كارنامه‌ی حكومه‌ت حزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت بنووسن، نه‌وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێ جێبه‌جێ بكات."
ئەوەشی وتووە" عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دۆست‌و هاوخه‌باتی نیو سه‌ده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و یه‌كێتی‌و گه‌له‌كه‌مانه، چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی هاووڵاتی دروست بكات‌و كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات."
سەعدی پیرە راشیگه‌یاندوە " یه‌كێتی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌دات."
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیشه‌وه جه‌ختیكرده‌وه " خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌روانی پێكهێنانی حكومه‌تێكن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات‌و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكات." ئاشكرایشی كرد " حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ناچێت."
لای خۆشیانه‌وه وه‌فدی ئۆلف پاڵمای هیوایان خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا په‌ره‌پێیبدرێ‌و رایانگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.