ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نامەیەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نامەیەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکان دەکەن و تیایدا داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن.

نەرمین عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشیراکرد نامەیەکیان بۆ سەرکردایەتی حیزبەکەیان ناردووەو داوایی بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەیان دەکەن.

نەرمین عوسمان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەویش یەکێکە لە بەشداربووانی نامەکەی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ڕەنگە ئەو نامەیەی ئێمە ببێتە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و بڕیاری لەسەر بدرێت".
 
نەرمین عوسمان پێیوایە  ئەگەر کۆنگرە ببەسترێت، پۆستی سکرتێری گشتی نامێنێت و دەڵێت " زۆرینەی لەگەڵ ئەوەدایە چەند کەسێک بڕیارەکانی سکرتێری گشتییان بەدەستەوە بێت".

ئەو نامەیە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی یەکێتی چەندجارێک لەمەوپێش لێدوانیان داوە کە کۆنگرە کۆتایی ئەمساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو سازدەکەن.



PM:07:56:27/10/2018