به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر هۆكاری ئاگركەوتنەوه‌كه‌ی بازاڕی لەنگەکەی هەولێر ئاشكرادەکات.
شوان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەپێی گرتەی كامێراكانی چاودێری ناوچەکە هۆكاری گڕگرتنی بازارەی لەنگەی هەولێربۆ ته‌قینی گڵۆپێك دەگەرێتەوە، کە دوای تەقینی پڕیشكی ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك و ته‌شه‌نه‌ی سەندووە بۆسەرجەم دوکانەکان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر جەختی لەوەشكردەوە، کە هۆكاری سوتانی بازاڕەکە جێگەی ئەو گومانە نەبووە، كە پێشتر هاوڵاتیان و چەند میدیایەك ورووژاندبوویان.
ئەمەش لەکاتێکدایە
كاسبكارانی بازاڕى له‌نگه‌ی هه‌ولێر گومان له هۆكاری سووتانی بازاڕه‌كه دەکەن و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵامی گومانه‌كانیان بده‌نه‌وه، هاوکات داواش دەکەن حکومەت قەربووی سوتانی دوکانەکانیان بکاتەوە.
بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو بەفەرمی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینەوە لە سوتانی بازاڕەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێندرێت بۆ دانانی مه‌رج و رێنمایی نوێ بۆ ته‌واوی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان تا ڕێگری بكرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه.
لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەرە بەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە نیوەی دوکانەکان سوتان.