سلێمانی...دەرمانخانەیەك داخرا

لە سلێمانی بەھۆی پابەندنەبونی بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و ھەبونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەیەك داخرا.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە سیستمی تەندروستی و ھەبونی دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەرمانخانەی (ئارام) لە شەقامی گۆرانی شاری سلێمانی داخرا.

ئاماژەی بەوەشكرد ،لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی ھاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی ئارام، دەركەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچوو لە شوێنەكەیدا ھەیە كە پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا.

سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی وت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەكانەوە دەرمانخانەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.





PM:02:05:29/10/2018