میدیایەکی نزیک پارتی ئەو بەرپرسەی پارتی ئاشکرا دەکات کە لەحاڵەتی بوونی نەوزاد هادی بە وەزیر لە بەغدا، دەبێت بە پارێزگار.
میدیای رووداوی نزیک پارتی لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات لە ئەگەری بوونی نەوزاد هادی بە وەزیری کۆچ و کۆچبەران، " ناوی چەند كەسێك لەناو پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر دێت، بەپێی یاساش ئەو كەسەی دەبێتە پارێزگاری داهاتووی هەولێر، پێویستە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بێ".
ئەو میدیایە ناوی " عەلی رەشید"، سەرۆكی ئێستای ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەبات کە یەكێكە لەو كەسانەی ناوی دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستەكە. ئەو بەو میدیایەی راگەیاندووە"تاوەكو ئێستا بەفەرمی لەنێو پارتی قسە لەگەڵ من نەكراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، پۆستی پارێزگار پۆستێكی سیادییە، بۆیە پێش ئەوەی لەنێو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا دیاری بكرێت، دەبێت سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانیش رەزامەندی لەسەر بدەن".
بەپێی یاسا ئەو كەسەی بۆ پۆستی پارێزگار بەربژێر دەكرێت، دەبێت ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا بێت.