پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، منداڵێکی ته‌مه‌ن حەوت ساڵان لەگوندێكى سەر بەناحییەی کۆکز له مەشروعێکی ئاودا خنکا.
لە رەگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا عه‌لی جەمال، قه‌دووری وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لەگوندی عه‌لی خەڵەفەى سەربە ناحییەی کۆکز منداڵێکی ته‌مه‌ن حەوت ساڵان بەناوی (محه‌مه‌د سه‌عید ساڵه‌ح ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ى شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاودا گیانی لەدەستدابوو.
ئەوەشهاتووە،" بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ى منداڵه‌كه لەنزیک ماڵی خۆیان کەوتۆتە نێو مەشروعێکی ئاوەو خنکاوە".
لە بەشێکی دەیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".