لە مەخمور بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی کور و باوکێکدا دەتەقێنەوە

لە گوندێكی سنوری قەزای مەخمور بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوەو بەوهۆیەوە دوو هاوڵاتیی بونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ئەمشەو چوارشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لە گوندی عەلیاوای سنوری مەخمور بۆمبێك بەئۆتۆمبێلدا تەقیەوەتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوو.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەداستاوە ناوی (غانم ئەسعەد حەمەد)ە و کوڕی (ئەسعەد حمد عەلی)ە کە لە روداوەکەدا برینداربووە.



PM:09:12:31/10/2018