مەریوان وریا قانع نوسەر و ڕۆشنیبیری دیاری کورد پێی وایە شتێک بەناوی مەسەلەی کوردەوە لە ھەرێمدا نەماوە، ئەوەی ھەیە کۆمەڵێک پرۆژەی بازرگانیی و سوڵتانی تایبەتە.
لە میانی وتارێکیدا
نوسەر و ڕۆشنیبیری دیاری کورد مەریوان وریا قانع ئاماژە بەوە دەکات، "مەسەلەی کورد بەر لەھەموو شتێک مەسەلەی ھەڵکەندنی چەند چاڵە نەوتێک و ڕاکێشانی چەند بۆرییەکی غاز بۆ تورکیا و ئێران نییە. مەسەلەی کورد پرۆژەیەکی ئابوریی و بازرگانیی نییە و ئەوە نییە نەوت بە کوێ و کام لایەن بفرۆشین".
دەشڵێت، کاتێک من باس لە ”مەسەلەی کورد" دەکەم باس لەو شتانەی سەرەوە ناکەم، بەڵکو باس لە ”مەسەلەی دانیپانان" دەکەم، بە مافە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی و ئینسانییەکانی گەلی کوردستاندا.
ئەو نوسرە کوردە باس لەوەشدەکات،نەمانی شتێک بەناوی ”مەسەلەی کوردەوە" دوو مانای سەرەکیی ھەیە: یەکەم خیانەت و ناپاکییەکی گەورە و فرەلایەن بەرامبەر بەو پرنسیپی دانپیانانەی باسمکرد. دووھەمیان، دروستکردنی دونیایەک کە کۆپییەکی تەواوی دونیای داگیرکەرانە و لۆژیکی داگیکردن و کۆڵۆنیاڵکردن دەیباتبەڕێوە.
تەاوی وتارەکەی مەریوان وریا قانع لەم لینکەدایە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی...