بڕیارە سه‌رجه‌م خانووه‌كانى گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆكانى شارى كه‌لار دوای دیزاین و رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان تاپۆ بكرێن.
كاروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئیداره‌ی گه‌رمیان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند"ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆیانه‌ی كه‌لار كه خاوه‌نی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی نه‌بوون، هه‌موویان به فه‌رمانێكی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان دوای دیزاین و رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئیداره‌ی گهرمیانباسی لەوەشکردووە "پاشكۆی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران دوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به پێدانی پارچه زه‌وی دپكه، شوێنه‌كه‌ی ده‌كرێته باڵه‌خانه‌ی بازرگانی".