شاجوانی نوێ بۆ کوردستان هەڵدەبژێردرێت... فۆرم پڕبکەرەوە

وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بۆ جاری چوارەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرێتەوە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕكردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی وتوووە ساڵی رابردوو بەهۆی تێكچوونی دۆخی سیاسی و ئاوارەبوونی خەڵكەوە شاجوان هەڵنەبژێردرا، بەڵام ئێستا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەقامگیردایە و لەبواری گەشتوگوزاریش دەتوانێت ببێتەهۆی راكێشانی گەشتیاران، بۆیە ئەمساڵ شاجوان هەڵدەبژێرێت".

ڕاشیگەیاندووەئەركی گەشتوگوزارە لەڕێگەی سەرپەرشتی چالاكی جۆراوجۆرەوە دڵنیایی بداته‌ گەشتیاران و كۆمپانیاكانی بواری گەشتیاری بیانی بۆ ئەوەی سەردانی كوردستان بكەن و هەمیش وەبەرهێنان بكرێت لەكەرتی گەشتیاری و بەمەبەستی بوژاندنەوەی زیاتری ئەم كەرتە.

ڕوونیشی کردوەتەوە ئەمساڵ تەنها كچانی هەرێمی كوردستان بەشداریدەكەن و ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە پڕكردنەوەی فۆڕم لەڕێگەی ئۆنلاین دەستی پێكردووە.
سەبارەت بە مەرجەکانیش دەڵێت مەرجەكانی ئەمساڵ-یش ئەوەیە ئەو كچەی بەشدار دەبێت تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت، لە 30 ساڵیش زیاتر نەبێت، هەروەها ئەو كچەی بەشداری دەكات نەچووبێتە ژیانی هاوسەرییەوە و باڵای گونجاو بێت و بڕوانامەی هەبێت و ئاستی رۆشنبیری باش بێت.




PM:11:18:01/11/2018