خشتەی مووچەی مانگی ئاب بڵاوکرایەوە لە چواری ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە لیستی موچەی مانگی 8سەرجەم وەزارەتەکان ئامادە کراوە و لەڕۆژی یەك شەممە 4 ـی مانگ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا تێکەڵەکان دابەش دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان لەم هەفتەیەدا موچەی یەکەکانی 70 و 80 و موچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی و دارایی و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێت.
لە هەفتەی داهاتووشدا موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و کەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێ و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەکان و موچەی کارمەندانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی 317 ملیارەکەی بەغدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکانی دیکە و خانەنشینی دابەش دەکرێت.