پۆلیس: چوار ئافرەت دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار ئافرەتی بەتۆمەتی دزیکردن لە کەلار راگەیاند.
پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاگادارکراینەوە چەن حاڵەتێکی دزیکردن بەڕۆژ لەنێو بازاڕی کەلار ڕویداوە، دوای لێکۆڵینەوە و چاودێریکردن، بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کەمنداڵێکیان لەگەڵدایە و دانیشتووی شاری کەرکوکن لەگەڵ ئافرەتێکی تر کەدانیشتووی عەربەتە دەستگیربکەن.
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئافرەتانە دەستیان لەچەند حاڵەتێکی دزیکردندا ھەبووە، ئەوەشی خستوەتەروو، ئەوئافرەتەی کە دانیشتووی عەربەتە، دانی بەچەند حاڵەتێکی دزیکردندا ناوە، لەوانە دزینی موبایل و جانتای ئافرەتان . 
دەشڵێت لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراون، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکەن.




AM:10:10:03/11/2018