دابەشکردنی ئاو لەم قەزایە ڕاگیرا

فەرمانگەی ئاوی قەزای شارەزوور راگرتنی دابەشكردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا رادەگەیەنێت و دەشڵێت"ڕاگیرانەكە بۆماوەیەكی كاتییە تاوەكو چاككردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای نەسر".

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور لە راگەیەندراوێكدا  ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەكە دەكاتەوە"بەهۆی بوونی كێشە لەوێستگەی كارەبای نەسر لە پڕۆژەكانی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشكردنی ئاو ڕادەگیرێت".

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاماژەی بەوەشكردووە،"ڕاگیرانەكە بۆماوەیەكی كاتییە تاوەكو  چاككردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای نەسر، ئەوەش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە ، كاتی دەستپێكردنەوەی ئاو پەیوەستە بەچاككردنەوەی ئەو پڕۆژەیە".




PM:04:01:05/11/2018