نرخی گۆشت له هەرێمی کوردستان لە ١٦ هه‌زاره‌وه بوو به ١٤ هه‌زار دینار.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە ئاڕاسته‌ی ڕایگه‌یاند: دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له دیوانی قائیم قامیه‌ت بڕیاردرا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشت له ١٦ هه‌زاره‌وه بۆ ١٤ هه‌زار دینار بۆ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی گۆشتی كار و به‌رخ له‌گه‌ڵ گۆشتی قیمه له‌به‌رئه‌وه له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ كراوه بۆ سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كان.
وتیشی: هه‌رسه‌رپێچیه‌ك بكه‌ن له‌نرخدا ئه‌وه ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و سزای یاساییان ده‌ده‌ین ، له ئێستاشدا ڕاپۆرتمان له‌به‌رده‌ستدایه هاوكات لیژنەکانەکانمان بەبەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و ھەر سەرپێچیەک ھەبێ تۆماری دەکەن، داوا لە ھاوڵاتیانیش ده‌كه‌م ھاوکارمان بن بۆ ئەوەی نرخەکان جێگیر بێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كه‌متر له ١٤ هه‌زار بیفرۆشێت جێگای ده‌ستخۆشیه به‌مه‌رجێك گۆشته‌كه‌ی ته‌ندروست بێت .