عەبدولستار مەجید بووە سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ

عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا.

عەبدولستار مەجید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆبووەتەوە، بە مەبەستی دانانی بەرنامە بۆ یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا و بەبڕیاری سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، سەرۆكایەتی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستانی پێسپێردراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.




AM:08:59:06/11/2018