قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار به‌هۆى فرۆشتنى گۆشتى بێ مۆرەوە ژماره‌یه‌ك گۆشتفرۆشى سزادا و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات گۆشتى بێ مۆر نه‌كڕن.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاماژەی بەوەکردووە، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه زیاتر له ٢٠ گۆشتفرۆش سزادران كه گۆشتى بێ مۆریان فرۆشتووه و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیان سه‌رپێچى دیكه‌شى هه‌بووه.
ئەوەش هاتووە، سزاى گۆشتفرۆشه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى بریتى بووه له داخستنى دوكانه‌كانیان بۆ ماوه‌ى زیاتر له ١٥ڕۆژ و هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه كه جارێكى تر گۆشتى بێ مۆر نه‌فرۆشن، به‌شێكى گۆشتفرۆشه‌كانیش به‌هۆى سه‌رپێچى دیكه‌وه غه‌رامه کراون.
قایمقامیه‌تى كه‌لار داواش له هاووڵاتیان ده‌كات گۆشتى بێ مۆر نه‌كڕن و له حاڵه‌تى له‌و جۆره‌ش راسته‌خۆ لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.