سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، کاندیدی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشكرا کرد و راشێگەیاند کە بەپێوەری کورسی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی ناکەن.
فازل میرانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رووداو ئاماژەی بەوەکرد، "کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانییە.
وتیشی ،"
پارتی بهگوێرهی ژمارهی كورسییهكان مامهڵه لهگهڵ یهكێتی ناكات، لهگهڵ ئهوهشدا مامهڵهی 50 به 50 بۆدابهشكردنی پۆستهكان پهیڕهو ناكرێت و دهبێت یهكێتیش ئهو داوایهی نهبێ".
فازڵ میرانی لەبارەی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەتی نوێی هەرێمدا میرانی وتی، "ئەگەر خۆیان حەزیان لێ بێت نابینە بەربەستو بوونی ئەوانیش لەحكومەت بە شتێكی باش دەزانین".
هەروەها جەختی لەوەش كردەوە "گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی دەست پێ نەكردووە بەڵام لەگەڵ گۆڕان قسەمان كردووە بە تەلەفۆن".
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد "چاوەڕوانی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین كە بەم زووانە دەگەڕێتەوە و كۆدەبینەوەو كاندیدەكەمان دەستنیشان دەكەین و دواتر دەست دەكەین بەدیدارو گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنەكان".