كەشناسی كۆتاییهاتنی شەپۆلی باران بارینی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/11/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر و لە كاتەكانی بەیانیدا، ئاسمان زۆربەی كاتەكان ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاش ئەگەری بارینی نمە باران لە كاتەكانی بەیانیدا ھەیە، لەدوای نیوەڕۆش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە سلێمانی، دھۆك و كەركووكیش ئاسمان ھەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە 8/11/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.




AM:11:12:07/11/2018