بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ژن و پیاوێکیان بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر دەستگیر کرد، ھەردووکیشیان سزا دران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانییان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 14ی مادە ھۆشبەرەکان لە سلێمانی دوو کەس دەستگیر بکەن، ڕۆژی 6/11/2018 لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزا دران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1 - (ھـ، ج، ڕ) لەدایکبووی ساڵی 1995 ڕەگەزی (نێر)، پیشەی کاسب، بۆ ماوەی حەوت مانگ زیندانی و غەرامەکردنی بە بڕی 450 ھەزار دینار سزا درا.
2 - (س، ک، ح) لەدایکبووی ساڵی 1999 ڕەگەزی (مێ)، پیشەی ژنی ماڵ، بۆ ماوەی حەوت مانگ زیندانی و غەرامەکردنی بە بڕی 450 ھەزار دینار سزا درا.