به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى یاسایى لیواكانى نه‌وت و گاز رایگەیاند، لەم مانگه‌وه بڕى 50 هه‌زار دینار به هه‌ر كارمه‌ندێكى لیواكانى نه‌وت و گاز ده‌درێت.
لیوا كه‌مال عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى یاسایى لیواكانى نه‌وت و گاز بۆ دواڕۆژ ئاماژەی بەوە کردووە،" وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڵێنیداوه له‌م مانگانه‌وه بڕى 50 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئاب به كارمه‌ندانى لیواكانى نه‌وت و گاز بدرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌ڵێن به لیواكان دراوه، کە پاشه‌كه‌وتى مووچه‌كانیان هاوشێوه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه.
كارمه‌ندانى ئه‌و دوو لیوایه‌ى نه‌وت گاز، كه ژماره‌یان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سه و پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه مووچه‌كانیان دابینده‌كرا، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه مووچه‌كانیان خراوه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى.