ئەردۆغان: لە شەمزینان ٤ سەرباز کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش بریندار بوون

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی شەمزیناندا ٤ سەرباز کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش بریندار بوون. سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لە کوژرانی سەربازی زیاتر دەکەن.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ژمارەی ئەو سەربازانەی لە تەقینەوەی بنکەیەکی سەربازیدا لە ناوچەی سونگو تەپە لە سنووری گوندی ئۆرتاکلاری رووبارۆک دا کوژراون و بریندار بوون، دەشارنەوە.

وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ راگەیاندبوو، ٧ سەرباز بێسەروشوێنن و ٢٥ سەربازیش بریندارن، بەڵام ئەمڕۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازیان کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش برینداربوون.

سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لەوە دەکەن، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەی بنکە سەربازییەکەی تورکیا زۆر لەوە زیاترە، کە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا باسی دەکەن.




PM:07:03:10/11/2018