وەزیری دارایی عێراق داوا دەکات پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 بکرێت بەرلەوەی لەلایەن حكومەتەوە بخرێتە گفتوگۆوە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆكایەتی د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران-وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بەڕێوەچووە و داوای دووبارە پێداچوونەوە کراوە بە پڕۆژەیاساکەدا.
ئەوەشهاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تورهان موفتی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و بریكاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە پارێزگاران و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادە بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەشداربوانی کۆبوونەوەکە تیشكیان خستوەتە سەر دووبارە دیراسەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكار بەر لەوەی ئەم پرۆژەیە بخرێتە گفتوگۆ لەلایەن حكومەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی دووپاتیکردوەتەوە پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بونیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێكشەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی ببەستێت.