سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە، بڕیارە خاڵە گومركییەكان لەنێوان شارەكانی هەرێم و عێراقدا لاببرێن، چونكە زیان بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت.
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد، هەبوونی ئەو خاڵە گومركییانە نایاسایین و هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بۆیە دەبێت لە دەروازە سنورییەكان ئەو خاڵانە دابنرێن.
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو خاڵانە زیاتر بۆ بەرژەوەندی چەند گروپێكی میلیشیان كە سودی لێوەردەگرن، زیان بە خەڵكی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و بازرگان دەگەیەنن".
ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت ئەو ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتەی لە كەركوك ماوە لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بڕواتە توركیا و لەگەڵ عادل عەبدول مەهدیش سەرۆكی وەزیرانی عێراق ئەو بیرۆكەیە خراوەتە روو، هیوادارن بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت.
بۆ پرسی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیش وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی پێشتر پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كرابوو، دادپه‌روه‌ری بۆ موچه‌و ده‌رماڵه‌كان ده‌گه‌ڕانده‌وه‌و بڕێك داهاتیشی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕانده‌وه، هیوادارین خولی نوێ به‌شێوازێكی باشتر كاری له‌سه‌ربكات".