به‌هۆی شه‌پۆڵی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای 255 گوند و ناوچەی پارێزگاكانی ئه‌رده‌خان و قەرس و ئه‌رزنجان و ئاگری و دێرسم لە باكووری كوردستان داخران.
ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی به‌فر و ره‌هێڵه کە چه‌ند رۆژێكه باكووری كوردستانی گرتووەته‌وه، رێگای 18 گوند له ئه‌رده‌خان، 36 گوند و گه‌ڕه‌ك له قەرس، 140 گوند و گه‌ڕه‌ك له ئه‌رزنجان، 12 گوند و گه‌ڕه‌ك له ئاگری و 49 گوند و گه‌ڕه‌ك له دێرسم داخراون.
تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت سەر بە پارێزگای ئاگری به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان كه به‌هۆی به‌فربارینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌وه داخراون.
ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌فر و ره‌هێڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووەته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له شاری ئاگری و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری.