فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،زۆرترین باران لە پارێزگای سلێمانی باریوە.
فازڵ ئیبراهیم. بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی بە ڕووداوی وتووە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرترین باران لە 24 كاژێری رابردوودا لە شارۆچكەی مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر باریووە كە 14.4 ملیم بووە.
سەبارەت بە ڕێژەی باران بارین لەسەر ئاستی کەشناسی ئاشکرایکردووە زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە قەزای پێنجوێن بووە كە 193 ملیم بووە. بەڵام لەسەر ئاستی شارۆچکەکان زۆرترین باران لە هیرانی هەولێر باریووە كە 193.5 ملیم بووە.
ڕوونیشی کردووەتەوە لەبارەی كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ ، لە هەولێر 82.5 ملیم، لە سلێمانی 143 ملیم، لە دهۆك 96.9 ملیم، لە هەڵەبجە 87.3 ملیم و لە كەركووكیش 74.0 ملیم باران باریووە.