شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوایی یەک
شاری کەلاریان هەژاند بەدوای یەکدا کە چەند خولەکێکیان نێوان بوو شاری کەلاریان هەژاند.
سیروان ساڵح، پسپۆری جوگرافیا و به‌ڕێوه‌به‌رى
لاپەڕەی كه‌شوهه‌واى گه‌رمیان ڕایگەیاند "ئه‌مشه‌و 17/11/2018 له دوو كاتى جیاوازدا
كه نێوانیان ته‌نیا 4 خوله‌ك بووه، 2 بومه‌له‌رزه له‌نزیك گوندێكى باشوورى شارى
كه‌لار ڕوویان دا".
ڕاشیگەیاندووە "بومەلەرزەی یه‌كه‌م كاتژمێر 6:41 خوله‌كى شه‌و بووه و گوڕه‌كه‌ى 2.9 پله بووه
به‌پێى پێوه‌رى ڕێخته‌ر له قوڵایی 18 كیلۆمه‌تر و زەویلەرزەی دووه‌م گوڕه‌كه‌ى
3.3 پله بووه به‌پێى پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له كاتژمێر 6:45 خوله‌كى شه‌و ڕووی دا
له قوڵاتیی 15 كیلۆمه‌تر".
تاکو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و
بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى ئەو بومەلەرزانەوە
بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.