سەرباری سزاکان تمەن نرخی بەرزە
پاوەن دابەزیووە
سەربای ئەوەی لە ٥ی تشرینی دووەمەوە وا بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ رۆژە سزای ئابوری ئەمەریکی لەسەر ئێران بەردەوامە، بەلآم تمەنی ئێرانی روو لەبەرزبوونەوەیە. هاوکات لەوەتەی بەریتانیا بەتەواوی دەیەوێت لە یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، پاوەنی ئەو ولآتە روو لە دابەزینە.
خاوەنی نوسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٧٥٠ دینار. هەفتەی پێشوو نرخی بە ١٥٥ هەزار دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی کە پێش سەپاندنی قۆناغی سزاکانی ئەمەریکا بە ٨ هەزار بوو، ئێستا بۆتە ١٠ هەزار دیناری عێراقی.
AM:09:58:18/11/2018