وه‌زیرى دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پێكشه‌وتن له گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌دى هاتووه سه‌باره‌ت به پرسی به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم.
فوئاد حسێن، وه‌زیرى دارایی عێراق له توێتێكدا رایگەیاند،"به‌م دواییه بەمەبەستی تاوتوێكردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراق، ئاماده‌ى زۆرێك كۆبوونه‌وه‌کان بووم له‌گه‌ڵ له كه‌سایه‌تیی و وه‌زیره‌كان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و وه‌فدى هه‌رێمى كوردستان".
وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە." پێشكه‌وتنى باش به‌دیهاتووه‌و به خۆشحاڵیشه‌وه ده‌ڵێم، كه له‌كاتێكى زۆر نزیكدا پڕۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ سه‌باره‌ت به به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى ساڵى 2019ى عێراق له به‌غدا ئه‌نجامبدرێت.