سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سزایانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه روبه‌روومان ده‌بنه‌وه و بە بەرهەمە ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران دەبوژێنینەوە.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران،پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووەم له شاری خوی سه‌ر به‌پارێزگای ورمێ، به لە میانی وتارێکیدا لەبەردەمی هاوڵاتیان رایگه‌یاند، ژیانی هاووڵاتییانی ئێران ناخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران ببوژێنینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌وڵده‌درێت نه‌وتی ئێران نه‌فرۆشرێت و سزامان بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر سزاكان ده‌وه‌ستێته‌وه.
حه‌سه‌ن رۆحانی باسی لەوەشكرد، ئه‌مریكا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان تێكبدات و هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراق و توركیا به‌هێزبكه‌ین.
لەبارەی گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێران لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی وتی بار‌و دۆخی خه‌ڵك به‌راورد به پێشتر سه‌خت بووه، به‌ڵام رێگه ناده‌ین نرخی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رزببنه‌وە.