پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی توركیا 44 كۆچبه‌ری نایاسایی‌یان رزگار کرد، كه له دوورگه‌ی یومورتای نێو ده‌ریای ئیجه گیریانخواردبوو.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی دووە، پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا زانیاریان پێگەیشت له‌سه‌ر گیرخواردنی گرووپێكی 40 كه‌سی له كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌سه‌ر دورگه‌ی یومورتای ناو دەریای ئیجە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە دوو هه‌لیكۆپته‌ر و به‌له‌مێكی پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی توركیا گەیشتونه‌تە دورگەکە له‌نێو ده‌ریای ئیجه و ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردوە بۆ رزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان.
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە دوای گەیشتنیان تیمەکانی پۆلیسی توانیویانە 44 كۆچبه‌ر رزگاربکەن، كه ژن و منداڵیشیان تێدابووه و دواتر گه‌یەندراونەتە به‌نده‌ری ئایڤاڵك.