بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم بەكارھێنەرانی ڕێگای كەلار - سلێمانی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە، تێیدا ھاتووە "ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە، كە تونێڵی دەربەندیخان بە مەبەستی پاككردنەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە ڕۆژی 21/11/2018 لە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 12ی نیوەرۆ دادەخرێت".
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، پێویستە شۆفێران ڕێرەوی خۆیان بگۆڕن و ئەم رێگا جێگرەوانە بەكار بھێنن:
1 - ڕێگای چیای بەرانان (ئەم ڕێگایە بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر گونجاو نییە)
2 - ڕێگای قەرەداخی كۆن
3 - ڕێگای ئاوایی شێخ مستەفا
ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش كردووە، تا ئاساییبوونەوەی ڕێگاكە و كردنەوەی تونێڵەكە، ڕێگا بە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر نادرێت، لەو دەوروبەرە بۆ وەستان جێگایەكیان بۆ دیاریكراوە.