ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان کەوتەوە

لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک بەشە ناوخۆیییەکی کوڕان بەهۆی شەحنی مۆبایل ئاگریگرت و دوای چەند خولەکێک تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

پەیامنێری "سپی" رایگەیاند،  لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم ئاگر لە بەشەناوخۆیی کوڕان کەوتەوە کە دەکەوێتە سەر رێگای دوو سایدی قایمقامی لە بەردەڕەش، بەوۆیەوە چەند ژوورێکی بەشەناوخۆییەکە سوتاون.

رائید عوسمان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بەردەڕەش بە میدیاکانی ڕاگەیاند، توانراوە لە ماوەی ٢٠ خولەکدا  لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

هەروەژا ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، چونکە لەو کاتەدا خوێندکارەکان لەبەشە ناوخۆییەکان نەبوون و لە دەوام بوون، تەنها کەلوپەلەکانیان سووتاون.
 
ماوەیەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم رووداوی ئاگرکەوتنەوە روودادەت و بەوهۆیەوە چەیندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش وێڕای ئەوەی زیانی ماددی بەر خانوو کەلوپەلەکانیان کەوتووە.


PM:12:24:22/11/2018