کەشناسی ڕێژەی باران بارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ھەولێر 0.1 ملم، لە سلێمانی 3.4 ملم، لە کەرکووک 5.5 ملم و لە ھەڵەبجە 16.3 ملم باران باریوە.




AM:10:10:24/11/2018