وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی سورە لەسەر دامەزراندنی سەرجەم دەرچوانی كۆلیژى ئه‌ندازیارى نه‌وت، له كه‌رته جۆراوجۆره‌كانى نه‌وت.
سامر غه‌زبان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروبارى وزه و وه‌زیرى نه‌وت رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، لە میانی کۆبونەوەیەکیدا کە له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانى وه‌زاره‌تى نه‌وت داوایكردوە، کە فۆرمێكى تایبه‌ت ئاماده‌بكرێت و له سایتى رەسمى وه‌زاره‌ت دابنرێت، بۆئه‌وه‌ى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو كۆى ده‌رچوانى كۆلیژه‌كانى ئه‌ندازیارى نه‌وت وه‌ربگرن و ده‌رفه‌تى كاركردنیان بۆ بڕه‌خسێنن.
وه‌زیرى نه‌وت ئەوەشێ خستوەتەڕوو، کە داواى له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه: كه پڕۆگرامێكى تایبه‌ت دابنێنن بۆ په‌ره‌پێدانى توانا و شاره‌زایی ئه‌و ده‌رچوانه‌ى زانكۆ، له كه‌رته جۆراوجۆره‌كانى نەوتیش ده‌رفه‌تى كاریان بۆ بڕه‌خسێنرێت و بۆ هه‌ندێك له خوێندكاره‌كانیش كورسى خوێندنیان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ده‌ستەبه‌ر بكرێت.